زیاتر له ٣٠ په‌نابه‌ر كه ویستوویانه له ڕێگه‌ی كاناڵی مانشه‌وه خۆیان بگه‌یننه خاكی به‌ریتانیا، ڕۆژی چوارشه‌ممه به هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مه‌كه‌یان نووقمی ئاو بوون و خنكاون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و به‌له‌مه ٥٠ په‌نابه‌ری هەڵگرتبوو كه به دوای به جێ هێشتنی به‌نده‌ری “دانكێرك” له شۆمالی فه‌ڕانسه له قه‌راغ ئاوه‌كانی كاناڵی مانش وه‌رگه‌ڕاوه و نوقمی ئاوه بووه. جێی ئاماژه‌یه كه وڵاتی به‌ریتانیا هاوكات له‌گه‌ڵ چوونه ده‌ره‌وه‌ی له یه‌كیه‌تی ئۆرووپا و ئیمزاری “بركزیت” یاساكانی بۆ محاكمه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌نابه‌ران ده‌گوازنه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته توند كردووه‌ته‌وه . به پێی ئه‌و یاسا، ئه‌و قاچاخبه‌رانه‌ی قاچاخی ئینسان ده‌كه‌ن به‌زیاتر له ١٤ ساڵ زیندان سزا ده‌درێن.