به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی، به هۆی به‌ربوونه‌وه له سنووری نیوان نه‌وسوود و هەرێمی کوردستان گیانی له‌ده‌ست دا.
ناسناوی ئه‌و كۆڵبه‌ره “حه‌مید وه‌یسی” و خه‌ڵكی ئاوایی “مه‌یدان تفڵی” سه‌ر به شاری سه‌لاسی باوه‌جانی، ڕاگه‌یه‌ندراوە. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌م كۆڵبه‌ره سێ ڕۆژ له‌وه پێش تووشی ئه‌م ڕووداوه بووه و ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان، ته‌رمه‌كه‌ی له لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وە دۆزراوەتەوە.