کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

گیان له‌ده‌ستدانی ١٦ كه‌س لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا لە ڕووسیا

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی مانگی خه‌رمانان، بەهۆی پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و پاسێکی بچووک لە هەرێمىئولیانۆڤسک، ١٦ كه‌س گیانیان لەدەستدا.

به‌وته‌ی پۆلیسی ڕووسیه، هۆکارى ڕووداوەکە بۆ کەمتەرخەمى شۆفێرى بارهەڵگرەکە دەگەڕێتەوە، کە خۆى یەکێکە لەوانەى لە ڕووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە. به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕووسیا، ئەو شەقامەى ڕووداوەکەى تێیدا ڕوویداوە کاری تێدا کراوە و پاسەکەش وەستاوە و دواتر ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە خۆی پێدا کێشاوە و لە ئەنجامیشدا ئەو ١٦ كه‌س گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران بۆ پشتیوانی له‌ غه‌زه‌

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی دانیشووی ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م زانكۆی برینستۆن

-

حیمایه‌تی جیهانی ئێرانیان له‌ “تووماج ساڵحی”

-

گواستنه‌وه‌ی كرێكارێكی مه‌حكووم به‌ ئێعدام بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ئه‌هواز

-

داخوازی ١٤ به‌ندكراوی سیاسی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی تووماج

-

ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ جه‌كیگوور

-