کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی ١٠ كه‌س له‌ هێرشێكی چه‌كداری له‌ ئامریكا

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی گوڵان، پیاوێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ست له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاریبووفالووكه‌ ڕه‌شپێسته‌كانی تێدا نیشته‌جێن، به‌ چه‌كی ئۆتۆمات هێرشی كرده‌ سه‌ر سووپرماركێتێك و ١٠ كه‌سی كوشت.

به‌ وته‌ی پۆلیسی شاریبووفالووهێرشبه‌ره‌كه‌ چه‌كی ئۆتۆمات و زرێی له‌به‌ردا بووه‌ و پاش ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی، له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. به‌ وته‌ی پۆلیس ئه‌و تاوانباره‌ سه‌دان كیلۆمتر له‌و شاره‌وه‌ دووره‌ و له‌ یه‌كێك له‌ شاره‌كانی ئه‌یاله‌تینیۆیۆركه‌وه‌خۆی گه‌یاندووه‌ته‌بووفالوو“‌ بۆ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات. فه‌رمانده‌ی باڵای پۆلیسی شاری بووفالاوو ڕایگه‌یاند: هێرشبه‌ره‌كه‌ به‌ فكرییه‌تیڕاسیسموڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستییه‌وه‌ ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجام داوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی مافی په‌نابه‌رێتی له‌ له‌نده‌ن

-

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سووریه

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانێك له‌ تاران

-

كوژرانی شارومه‌ندێكی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات

-

گواستنه‌وه‌ی “ڕه‌زا سه‌لمانزاده‌” بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان

-

ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ پاركی لاله‌ی تاران

-