کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێكی كار له‌ شاری سنه‌

گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێكی كار له‌ شاری سنه‌ 1

ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، منداڵێكی كاری ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی گوندی “تازاوا”ی سه‌ر به‌ شاری دێولان به‌ ناوی “مارتین حسێن په‌ناهی”، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌ كارخانه‌ی سه‌به‌دسازی مله‌ی سه‌ڵوات ئاوای سنه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “مارتین حسێن په‌ناهی” له‌ كاتی كاركردن له‌ كارخانه‌یه‌كی سه‌به‌دسازی له‌ مله‌ی سه‌ڵوات ئاوای سنه‌ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له‌ نێوان چه‌رخدنده‌ی ماشینێك دا گیری خواردووه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه‌.