به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارێكی به‌شی بیناسازی له شاری كرماشان به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه له بینایه‌كی حه‌وت نهۆمی گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، له بلواری گوڵه‌كانی شاره‌كی ئابادانی ناوچه‌ی مه‌سكه‌ن كرێكارێكی ٤٧ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی برنهسهرهوهی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێنی كار و له كاتی كاركردندا له نهۆمی حه‌وته‌مه‌وه ده‌كه‌وێته خواره‌وه و پاش گه‌یاندنی بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی ئه‌و شاره به‌هۆی سه‌ختی برینه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.