کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌س له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، سه‌ری بڕاوی هه‌واڵنێرێكی ژنی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و ئه‌ندامی شۆرای مه‌ده‌نی ژنانیده‌یره‌زووربه‌ناویمه‌نال ساڵح مه‌زعه‌لله‌ ده‌ورووبه‌ریده‌یره‌زووردۆزرایه‌وه‌. هه‌روه‌ها منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵی خه‌ڵكی كۆبانی به‌ناویعه‌مار ئیسماعیلكه‌ له‌ توپبارانه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا به‌سه‌ختی بریندارببوو ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،مه‌نال مه‌زعه‌لهه‌واڵنێری كۆمیته‌ی ژنانی شۆرای مه‌ده‌نیده‌یره‌زووربووه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ گوندیئه‌لجووجه‌له‌ ده‌ورووبه‌ریده‌یره‌زووردۆزراوه‌ته‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ناوچه‌ی تاوانه‌كه‌ تێیدا ڕوویداوه‌، له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئه‌سه‌د و هێزه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران و حیزبووڵڵای لوبناندایه‌. به‌وته‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی ڕۆژئاوا، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستپێكردووه‌ و تاوانبارێكیان به‌ناویهێنداویشناسایی كردووه‌ كه‌ بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیم هه‌ڵهاتووه‌. هه‌روهاعه‌مار ئیسماعیلله‌ توپبارانه‌كانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا به‌سه‌ختی بریندارببوو و پاش دوو ڕۆژ نه‌شته‌رگه‌ری و چاودێری پزیشكی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كۆبانی گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

-

ئه‌منیه‌تی كردنی كه‌ش و هه‌وای زانكۆكان له‌ ئێران

-

ئیدامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ڕه‌مشك له‌به‌رده‌م مه‌عه‌ده‌نی مسی ناوچه‌كه‌

-

مانگرتنی ١٦ ڕۆژه‌ی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ته‌ورێز

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ١٠٨ چالاكی سیاسی كورد له‌ توركیا

-

په‌ره‌سه‌ندنی ژنكوژی له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له‌ كوردستان و ئێران

-