ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارێك به‌ناوی “محه‌ممه‌د قه‌دیمی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و خه‌ڵكی بانه به‌هۆی گازگرتوویی له بیرێكی ئاو له گوندی “بۆئینی خوارۆ” گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و سێ كرێكاره له بیرێكی ئاو له سێ ڕێیانی گوندی “بۆئینی خوارۆ” تووشی گازگرتوویی بوون و پاشان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران به‌ڵام یه‌كێك له‌كرێكاره‌كان به‌ناوی “محه‌ممه‌د قه‌دیمی” گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاره‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.