کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١٧ كرێكار به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی له‌ وڵاتی چین

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی له‌ مه‌عده‌نێكیبه‌ردی خه‌ڵۆزله‌ ئوستانیگانسووله‌ باكووری ڕۆژئاوای چین، لانیكه‌م ١٠ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٧ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی چین، له‌ كاتێكدا كرێكارانی مه‌عده‌ن سه‌رقاڵی كاری ڕۆژانه‌یان له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌و مه‌عده‌نه‌ بوون، كێوه‌كه‌ ڕووخا و كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكاران له‌ ژێر دار وبه‌ردا گیریان خوارد. پاش هاتنی هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌، ته‌رمی ١٠ كرێكاریان هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌ و حه‌وت كرێكاری برینداریش ڕاگوێزری نه‌خۆشخانه‌ كران. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ وڵاتی چین دووهه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری گه‌وره‌ی به‌ردی خه‌ڵۆزه‌ له‌ جیهان و ساڵانه‌ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ده‌یان كرێكار تووشی ڕووداوی كار ده‌بن.

بابەتی پەیوەندیدار

شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌ زیندانه‌كانی كوردستان و ئێران

-

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو به‌ندكراوی سیاسی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ

-

ئاگردانی زه‌نجیره‌یی مه‌زرای گه‌نمی جووتیاران له‌ سه‌رپولی زه‌هاو

-

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی قشم له‌ ئاست نه‌دانی مه‌سكه‌نی میللی

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ چابه‌هار

-

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی پێنج كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار

-