ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئه‌و شوێنه‌ی “كوبرا شێخه” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیان به‌ختكردبوو له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئازادیخوازه‌وه له شاری مهاباد گوڵباران كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شوێنی ئەو فیشەکه جەنگییەی بەر دایە كوبرا كەوت و بە دەرگاكەدا تێپەڕی، هێشتا لەسەر دەرگاکەیە. “کوبرا شێخە” لە ڕۆژی ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ و هاوكات له‌گه‌ڵ ئاخێزی جه‌ماوه‌ری “ژن،ژیان،ئازادی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەكان لە شاری مەهاباد گیانی لەدەست دا.