بەشێک لە ئێرانییەکانی دانیشتووی ئوسترالیا کە لە چەند مانگی ڕابردوودا ناڕەزایەتییان لە دژی کۆماری ئیسلامی دەربڕیوە و بهم هۆكارهوه دەڵێن بنەماڵەکانیان لە ئێران لە ژێر گوشاری كۆماری ئیسلامی دان.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، “مەسعوود مودبهر”، یەکێک لە چالاکانی سیاسی ئێرانی دانیشتووی وڵاتی “ئوسترالیا” ڕاگەیاندووە،”بەهۆی چالاکییەکانی لەم وڵاتەدا، دایکی بۆ ماوەی ٢٨ ڕۆژ لە ئێران لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوه. بە وتەی ناوبراو، دایکی بە تۆمەتی كاری سیاسی دژبه كۆماری ئیسلامی دادگایی کراوە.