به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی سنه و مهاباد گوشاریان بۆ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی هێناوه كه هۆكاری مردنی ڕۆڵه‌كه‌یان حیزبه كوردییه‌كان ڕابگه‌ینن تاكوو ناویان له نێو بونیاد شه‌هید دا تۆمار بكه‌ن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه و مهاباد گوشاریان بۆ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی هاوردووه تاكوو به‌زۆره‌ملێ دانپێدانانیان لێ وه‌ربگرن و حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان به تاوانبار بناسێنێن و ناوی ڕۆڵه‌كانیان وه‌كوو به‌سیج و شه‌هیدی ئه‌منیه‌ت تۆمار بكه‌ن به‌ڵام بنه‌ماڵه‌كان ڕایانگه‌یاندووه كه ڕۆڵه‌كانیان گیان فیدای ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری بوون و قه‌د ئه‌و كاره ناكه‌ن. یه‌ك له‌و بنه‌ماڵانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات گوشاری بۆ هێناون، بنه‌ماڵه‌ی “ئارمین”ی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵه كه به‌هۆی زه‌ربه‌ی باتۆمی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم چووه كۆما و پاش چوار مانگ گیانی به‌ختكرد. دایكی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ دایكی “په‌یمان منبه‌ری” دیداری كرد و په‌یوه‌ست به كۆمه‌ڵی دایكانی دادخواز بوو.