کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گوشاری به‌رده‌وامی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی “حه‌نانه كیا” له‌ ئامول

گوشاری به‌رده‌وامی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی

به‌پێی ڕاپۆرتی ناونده‌كانی مافی مرۆڤ، وێڕای تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “حه‌نانه كیا”، چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، دایك و باوكی “حه‌نانه كیا” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاری ئامول، هه‌ر ڕۆژ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ لێپرسینه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت و له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ڕۆحی دان. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به‌ مه‌به‌ستی ئه‌شكه‌نجه‌دانی زۆرتری “وه‌حید كیا” و “مه‌عسوومه ئازه‌ری” دایك و باوكی حه‌نانه، ورده‌كارییه‌كانی چوونیه‌تی كوشتنی كچه‌كه‌یان بۆ باس ئه‌كه‌ن.