لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا “موحسن عەزیزی” خەڵکی شاری شنۆ پاش دەسبەسەرکران، بەمەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ کراوه.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٦ـی پووشپەڕ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی شاری شنۆوه دەسبەسەر و دواتر بهمهبهستی لێكۆڵینهوهی زیاتر ڕهوانهی ئیدارهی ئیتلاعاتی شاری ورمێ كراوه. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هۆکاری دەستبەسەر کران و چارەنووسی “مۆحسن عەزیزی” بە ناڕوونی ماوەتەوە.