“فاتمە داوەند” بەندکراوی سیاسی پێشووی خهڵكی بۆكان و یەکێک لە شایەتحاڵانی دادگای نێودەوڵەتی ئابان کە چوار مانگ پێش لەلایەن پۆلیسی تورکیاوه دەستبەسەر و بۆ کەمپی تایبەت بە دیپۆرت لە شاری “کایسهری” گوازرابووەوە، ڕۆژی هەینی ١٤ی گەلاوێژ بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوه.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی تورکیا (میت) چەند ڕۆژ پێش چوونەتە کەمپی “کایسهری” و بە “فاتمە داوەند“یان ڕاگەیاندووە کە ئێمە هیچ بەڵگەیەکمان دەست نەکەوتووە کە ئێوە تاوانبارن و لە ڕۆژانی داهاتوودا ئازاد دەبیت، بهڵام ڕۆژی ههینی لەناکاو ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.