کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی سێ به‌ندكراوی به‌لووچ بۆ ئاگاهی بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ

گواستنه‌وه‌ی سێ به‌ندكراوی به‌لووچ بۆ ئاگاهی بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی

به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، سێ به‌ندكراوی به‌لووچ به‌ ناوه‌كانی “ئیدریس كوهكه‌ن”، “بنیامین كوهكه‌ن” ته‌مه‌ن ٢٣ و ١٦ ساڵ و “زه‌بیحۆڵا كوهكه‌ن” به‌ مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له‌ زیندانی زاهیدانه‌وه‌ بۆ ئیداره‌ی ئاگاهی گوازراونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، هێزه‌كانی ڕژیم ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌یان له‌ نان و ئاو بێبه‌ش كردووه‌ و به‌رده‌وام ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ڕۆحیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دان به‌ تاوانێك بنێن كه‌ ئه‌نجامیان نه‌داوه‌. “ئیدریس، بنیامین و زه‌بیحۆڵا كۆهه‌كه‌ن” له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ڕابردوو له‌ زاهیدان ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ موحاره‌به‌ مه‌حكووم كرابوون.