ڕۆژی سێشەممە 17ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئۆپێراتۆری ئاو و ئاوەڕۆی ئەهواز لە ناڕەزایەتی بە وەدواکەوتنی حەقدەستەکانیان لە بەرامبەر بینای ئوستانداری کۆبوونەوە.
کرێکارانی ئۆپێراتۆری دەڵێن: پێشتر ئیدارەی ئابفای ئەهواز بەڵێنی پێدرانی حەقدەستەکانی پێدابوون، بەڵام هێشتا بە کردەوە دەرنەهاتووە و ئیستا سێ مانگه حەقدەستی وەدواکەوتوویان هەیە. هەروەها دەڵێن، کێشەکانی کرێکارانی ئابفای ئەهواز به 10 بۆ 15 ساڵ پێشینەی کاری، لە کاتێکەوە دەستی پێ کرد کە لە گەڵ شیرکەتی ئابفار تێکەڵاو بووە.