كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی “تۆربه‌تی جام”، ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر، له‌ئاست دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی كاری ئه‌مشاره له ئۆستانی خوزستان، خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ستی دواخراو، زێده‌كاری و حه‌قی بیمه‌كانیان بوون. كرێكارانی ناڕازیی ده‌شڵێن: له ساڵی ٩٧وه زێده‌كارییه‌كانیان و هه‌روه‌ها له مانگی خه‌رمانانی پاره‌كه‌وه، حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه، له سه‌ره‌تای مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه. ڕاشیانگه‌یاندووه: له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٧وه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هه‌موو جارێك به‌دوای به‌ڵێنی بێ بنه‌مای به‌رپرسان كۆتاییان به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان هێناوه.