ڕۆژی سێشەممە پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئاکامی شەڕ و تێکەڵچوونەکانی نێوان گەریلاکانی ئەوان و سوپای تورکیە ٢٥ سەربازی ئەو سوپایە کوژراوە و ٤ کەسی دیکەش بریندار بووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە شەڕێکی قورس لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیە لە شاخی کوڕەژارۆ لە باشووری کوردستان هاتوەتەئاراوە و تەرمی شەش سەربازی ئەو سوپایە و ژمارەیەکی زۆر چەک و کەلوپەلی سەربازی لە شوێنی شەڕەکەدا بەجێ ماوە. لەم پێوەندەدا سوپای تورکیە بە فڕۆکەی شەڕکەر ٢٦ جار شاخەکانی ئەو ناوچەیەی بۆردوومان کردووە كه سهبارهت به زیانەکانی ئەو بۆردوومانانە هیچ زانیاریەک بڵاو نەکراوەتەوە.