ئەندامێکی سوپای پاسداران بە ناوی “قارەمان شەهیدی” تەمەن ٦٠ ساڵ کاتژمێر ١١ی پێش نیمەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، لە گوندی سوورە تووی سەر بە شاری سەوڵاوا بە دەستی چەند چەکدراێکی نەناسراو کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو ئەندامی خانەنشینکراوی سوپای پاسداران بووە کە پێشتر لە چەند ئۆپەراسیۆندا دژ بە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕژیم بەشداریی کردووە. جێگای ئاماژەیە هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ گرووپ یان حیزبێکی کوردستانی بەرپرسیارەتی کوشتنی ئەو ئەندامەی سوپای پاسدارانی لە ئەستۆ نەگرتووە.