کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ژه‌هراوی بوونی ٤٠ کەس لە شاری کرماشان بەهۆی خواردنی كارگی كێوی

 

” ئیبراهیم شەکیبا” جێگری زانکۆی زانستیی پزیشکیی کرماشان ڕۆژی یەکشەممە رایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ٤٠ کەس بەهۆی خواردنی كارگی ژەهراویی لەو ئوستانەدا نەخۆش کەوتوون و سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.

ناوبراو ڕایگەیاند، “جیاکردنەوەی كارگی خۆراکییەکان لەگەڵ كارگه‌ ژەهراوییەکان زۆر دژوارە و هەر ئەمەش دەبێتە هۆی ژەهراویبوون و نەخۆش کەوتنی هاووڵاتییان.” سکچوون، رشانەوە، دڵ تێكه‌ڵهاتن و سەرئێشە لە نیشانەکانی خواردنی كارگی ژەهراوین، ئیبراهیم شەکیبا داوای لە خەڵک کردووە، ئەگەر ئەو نیشانانەیان هەبوو، سەردانی نەخۆشخانە بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان له‌ كرماشان

-

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی ئیسفه‌هان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٤ ئه‌ندامی ده‌م پارتی له‌ باكووری كوردستان

-

کۆبوونەوەی ماڵدزراوانی ڕەزایەت خودڕه‌و لە بەردەم دەزگای قەزایی تاران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ نه‌ساجی برووجێرد

-

په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ ئێران

-