شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئێرانیان و دۆستانیان له فه‌ڕانسه له ناڕه‌زایه‌تی به ئێعدامی “موحسین شكاری” له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه كۆبوونه‌وه و ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه دروشمه‌كانی “ژن، ژیان، ئازادی” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رزكرده‌وه و داوای ڕاگرتنی حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوانییان كرد، به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئێرانیانی ناڕازی وێنه‌ی قوربانیانی وه‌كوو “كیان پیرفه‌له‌ك”، “مه‌هسا ئه‌مینی”، “توماج ساڵحی” و “موحسین شكاری”یان به‌ده‌سته‌وه گرتووه و داوای به‌ستنی سه‌فاره‌تخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ئۆرووپا ده‌كه‌ن.