کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ڕوودانی سێ ته‌قینه‌وه‌ له‌ كابۆل

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، به‌هۆی ڕوودانی سێ ته‌قینه‌وه‌ له‌ كابۆل، لانیكه‌م ٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌ پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئه‌فغانستان، ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌ ڕێگای “دارلمان” ڕوویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س بریندار بووه‌. ته‌قینه‌وه‌ی دووهه‌م له‌ ناوچه‌ی “كارته‌ی په‌روان” ڕووی داوه‌ و له‌ ئاكامدا سێ كه‌س گیانی له‌ده‌ست داوه‌. هه‌روه‌ها له‌ ته‌قینه‌وه‌ی سێهه‌مدا له‌ ناوچه‌ی “پۆل وه‌حده‌ت”، دوو كه‌س بووه‌ته‌ قوربانی.  ئه‌گه‌رچی هه‌تا ئێستا هیچ گرووپ یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان  گرووپی توندئاژۆی تاڵه‌بان به‌ به‌رپرسی ئه‌م هێرشه‌ ده‌زانێ.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی سنه‌

-

بڵاوكردنی تراكت بۆ ڕێزگرتن له‌ ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ كانی دیناری مه‌ریوان

-

برینداربوونی ٩ كۆڵبه‌ر و ناڕوونی چاره‌نووسی كۆڵبه‌رێكی ونبوو

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ شاری سه‌قز

-

گواستنه‌وه‌ی “ئیسماعیل دوودكانلووی میلان” بۆ زیندانی مهاباد

-

په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری خۆكوژی له‌ نێو كچانی كوردستان

-