کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ڕوودانی دوو ته‌قینه‌وه‌ی دیكه‌ له‌ ئه‌فغانستان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له‌ شاری كابۆلی پێته‌ختی ئه‌فغانستان چه‌ندین كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی مێغناتیسی له‌ كابۆل دوو كه‌س له‌وانه‌ منداڵێك گیانیان له‌ده‌ست دا. هه‌روه‌ها ٥ كه‌سیش كه‌ دوانیان منداڵ بوون به‌ سه‌ختی بریندار بوون. شایانی باسه‌،ڕۆژی شه‌ممه‌ش سێ ته‌قینه‌وه‌ له‌ كابۆل ڕوویاندا كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م ٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا. ئه‌گه‌رچی هه‌تا ئێستا هیچ گرووپ یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان گرووپی توندئاژۆی تاڵه‌بان به‌ به‌رپرسی ئه‌م هێرشه‌ ده‌زانێ.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی مافی په‌نابه‌رێتی له‌ له‌نده‌ن

-

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سووریه

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانێك له‌ تاران

-

كوژرانی شارومه‌ندێكی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات

-

گواستنه‌وه‌ی “ڕه‌زا سه‌لمانزاده‌” بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان

-

ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ پاركی لاله‌ی تاران

-