کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له‌ شه‌رقی تاران

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٦ی پووشپەڕ، هاوکات لەگەڵ بینینی ڕووناکییەکی گەورە لە ئاسمانی شاری تاران، دەنگی تەقینەوەیەک لە شه‌رقی ئەمشارە و لە ناوەندی ئەتۆمیی “پارچین” بیسترا .

هاوكات وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئێران لە یەکەم کاردانەوەی، پشتڕاستی كرده‌وه‌ کە ڕووداوەکە لە ناوەندی ئەتۆمیی پارچین بووە، بەڵام هۆکارەکەی بۆ تەقینەوەی گاز گەڕاندەوە و ڕایگەیاند: هیچ زیانێک بە ناوەندە ئەتۆمیی و سەربازییەکە نەگەیشتووە و بە هاوکاری ئاگرکوژێنەوە، توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت. تا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە ئاشکرا نەکراوە بەڵام دەنگدانەوەی ڕووداوەکە لە ماوەی چەند کاتژمێردا بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی تووشی شۆک کردووە. هاوکات لەگەڵ ڕووداوەکەی تاران، هێزەکانی دژه‌ تیرۆری عێراق لە ئۆپڕاسیۆنێك لە بەغدا، ١٩ فەرماندە و بەرپرسی باڵای حەشدی شەعبی و حیزبوڵڵایان دەستگیر کردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

-

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی تاكسی و ئۆتوبووس له‌ مێهران

-

خه‌باتی كچان و ژنانی سنه‌ دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ڕاگه‌یاندنی ژماره‌ ١٦ی كۆمیته‌ی به‌رگری له‌ عوسمان ئیسماعیلی

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ پیرانشار و مهاباد

-

ڕفاندنی دوو ڕۆژنامه‌وان له‌ باكووری كوردستان

-