ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ، گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به توركیا لەناوچەی “جێندرس“ی سەر بە كانتۆنی عەفرین، سێ كه‌سی دیکەیان رفاند.
بەپێى زانیارییەکان، تیرۆریستانی سه‌ربه دەوڵەتى تورکیه لەناوچەی “جێندرس“ی سەر بە كانتۆنی عەفرین، سێ هاووڵاتی دیکەیان رفاند، کە پێکهاتوون لە سێ پیاو. هەروەها، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین پێشتر بڵاویکردبۆوه كه سوپای تورکیه و تیرۆریستانی سه‌ر به‌و وڵاته لە مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵدا ٤٥ دانیشتووی عەفرینیان ڕفاندووە و لانیکەم ٩٠٠ داریان لە سنورەکە بڕیوەتەوە.