به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، به‌ندكراوێك له زیندانی سه‌رده‌شت كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن دادگاوه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، به‌دوای لێخۆشبونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه، له سزای ئێعدام ڕزگاری بوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو ساڵی ٩٢ له ڕۆداوێكی دڵته‌زێن به‌هۆی دمه‌قاڵه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه تووشی قه‌تڵ ده‌بێ و له‌ئه‌نجامدا لاوێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵه ده‌كوژێ و لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵیش به‌هۆی ده‌ست تێدابوون له‌م ڕووداوه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێ. شایانی باسه، په‌روه‌نده‌ی ناوبراو به‌دوای پێڕاگه‌یشتن و ته‌ئیدی دیوانی باڵای وڵات، به‌مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكمه‌كه‌ی ناردراوه بۆ دادگای شاری سه‌رده‌شت.