به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سه‌قز به ناوی “شه‌هرام مه‌جیدیان” كه پێشتر به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو و له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئۆستانی كوردستان حوكمه‌كه‌ی بۆ ٤ مانگ كه‌م كرابوویه‌وه، به مه‌به‌ستی ته‌حه‌مۆلی حوكمه‌كه‌ی گوازترایه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری سه‌قز.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شه‌هرام مه‌جیدیان ناسراو به “ڕه‌زا” پێشتر له ڕۆژی ٢٥ی گه‌لاوێژی ساڵی ٩٥، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٥٠ ڕۆژ ڕاگیران له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره، به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ١٠٠ ملیۆن تمه‌نی و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كرابوو.