کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ڕاگوێزرانی موژگان كاووسی بۆ زیندانی ئێوین

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “موژگان کاووسی”، لێکۆڵەر، نووسەر و خەڵکی کەلاردەشت کە ماوەیەک له‌مه‌وبه‌ر لە زیندانی نەوشه‌هر لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو، گوازترایه‌وه‌ بۆ زیندانیئێوین.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی دووشەممە ٢ی پووشپەڕ موژگان کاووسی، بەندکراوی سیاسی لە زیندانینه‌وشه‌هر، بۆ زیندانیئێوینی تاران گوازترایه‌وه‌.شایانی باسه‌، موژگان کاووسی بە هۆی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە پەردەپۆش کردنی پەرەسەندنی پەتای کۆرۆنا لە بەندی ژنانی ئەو زیندانە و دۆخی نالەباری ناو زیندان، لە مافی مرەخەسی و چاوپێکەوتن و تەنانەت پەیوەندی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش كرابوو.جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، “موژگان کاووسی” ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری پاره‌كه‌، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەوشەهر سەر بە ئۆستانی مازەندەران دەستبەسەر و پاش مانگێک بە دانانی وه‌سیقه‌ی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو دانیشتنی دادگای پێداچوونەوەی موژگان کاووسی بەڕێوەچووە و حوکمی بەندکرانی ناوبراو بۆ ٧٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران زیاد کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ونبوونی زیاتر له ٤٧ هه‌زار منداڵی په‌نابه‌ر له‌ ساڵی ٢٠٢١وه له‌ یه‌كێتی ئورووپا

-

خۆپێشاندانی كرێكارانی هۆتێل له‌ ١٨ شاری ئه‌مریكا

-

دروشم نووسینی كۆمیته‌ی قوتابیانی ئێران بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی مازه‌نده‌ران له‌ شاری ساری

-

درێژه‌ی مانگرتنی زێڕ فرۆشان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

بێبه‌ری كردنی شه‌ش خوێندكاری زانكۆی ڕازی له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن

-