“سوعدا خەدیرزادە” بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار کە هەفتەی ڕابردوو دوای دانپێدانانی زۆرەملێ لە پێش کامێرا، هەوڵی خۆکوشتنی دا و منداڵە ٢ مانگانەکەی خۆی دەرمان خوارد کردبوو، سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی مانگی خەرمانان، بە شێوەیهكی کتوپڕ لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێوه بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، بەرپرسانی زیندانی ناوهندی ورمێ لە حاڵێکدا “سوعدا خەدیرزادە“یان لە بەندی ژنانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە کە منداڵەکەی لای بەندکراوانی دیکە بەجێماوە. شایانی باسە جهلهسهی دادگایكردنی ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو و بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچووە.