به‌یانی شه‌ممه ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوره، میدیاكانی ئێران به فه‌رمی هه‌واڵی گیانبه‌ختكردنی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند”یان پاش ٢٨ ڕۆژ به‌سته‌ریبوونی له نه‌خۆشخانه‌ی فه‌جری تاران ڕاگه‌یاند.
“ئارمیتا گه‌راوه‌ند” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، ڕۆژی ٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، له هێرشی به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی به بیانووی ڕه‌چاونه‌كردنی حیجابی ئیجباری له میترۆی تاران، چووه كۆما و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی فه‌جری تاران كرا. هه‌رچه‌ند به‌رپرسانی ڕژیم ڕه‌دیان كرده‌وه كه حیجبابانه‌كانی نێو مێترۆ ئه‌و جه‌نایه‌ته‌یان ئه‌نجام دابێت، به‌ڵام وێدیۆكانی نێو مێترۆ لێدوانه‌كانی ڕژیمیان به درۆ خسته‌وه. بنه‌ماڵه‌ی ئارمیتا له ماوه‌ی به‌سته‌ریبوونی دا له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه خرانه ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ‌كردن كه نابێت له تاران ته‌رمه‌كه‌ی بنێژن به‌ڵكوو ئه‌بێ ته‌رمه‌كه‌ی له یه‌كێك له گونده‌كانی كرماشان یان لۆڕستان بنێژن.