کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانكوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتی هه‌نگاو له‌سه‌ر ئاماری قوتابیانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌

ڕاپۆرتی هه‌نگاو له‌سه‌ر ئاماری قوتابیانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌لایه‌ن

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی هەنگاو، دوای ساڵێک لە دەستپێکی بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی” زیاتر لە ٤٠٠ منداڵی قوتابی لە سەرانسەری شارەکانی کوردستان و لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراون و ته‌نیا ناسنامەی ١٩٢ کەسیان ئاشکرا كراوه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، تێکڕای ئەو منداڵانە لە ماوەی پێنج مانگدا (واتە لە ١٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢ تاکوو ١ی فێبریوەریی ٢٠٢٣) ڕفێندراون. لە کۆی ئەم ١٩٢ منداڵە کە ناسنامەیان ئاشکرا بووە، ٣٣ کەسیان کچ و ١٥٩ کەسی دیکەیان کوڕ بوون.