به پێی ڕاپۆرتهكان، ژمارەی ئەو هاوڵاتییە ئهمریكایانەی كه بەهۆی بڵاوبونەوەی ویرووسی کۆرۆنا تا ئێستا کارەکانیان لەدەستداوە، گەیشتووهته ٣٩ ملیۆن کەس.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کاری ئەمریکا، تائێستا زیاتر لە دو ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس داوایان پێشکەش کردووە بۆ بەدەستهێنانی بیمەی بێکاری و بەوەش کۆی ئەو کەسانەی ئهو داواكارییهیان پێشکەش کردووە گەیشتووەتە ٣٩ ملیۆن کەس. سەرۆکی ئەنجومەنی فیدراڵی ئەمەریکا رایگەیاند: رێژەی بێکاری لە ژۆئهنی ئەمساڵ گەیشتووەتە ٢٠ بۆ ٢٥ لهسهد، ئەوەش رێژەیەکە کە لە دهیهی سییهوه بهم لاوه روینەداوە. ئەوە لەکاتێکدایە ئەمەریکا لەروی ژمارەی توشبوان و گیان لەدەستدان بەهۆی ویرووسی کۆرۆنا لە ریزبەندی یەکەمدایە و لەروی ئابوریشەوە زیانێکی زۆر بەو وڵاتە کەوتووە.