به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، كۆگایه‌كی نه‌وت له شاری “مانزاس“ی كوبا به‌هۆی هه‌وره‌برووسكه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه یه‌ك كرێكار گیانی له‌ده‌ستداوه و ١٧ هێزی ئاگركۆژێنه‌وه بێسه‌رووشوێنن و ١٢١ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندرابوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی كوبا، ته‌قینه‌وه و ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی كۆگای نه‌وتی “مانزاس” به‌هۆی ڕه‌شه‌با و برووسكه‌ی شه‌وی هه‌ینی بووه و تا ئێستا ٨٠٠ دانیشتووی نزیك ئه‌و ناوچه‌یه ناچار به چۆڵكردنی ماڵه‌كانیان بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌وڵه‌تی كوبا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكات داوای یارمه‌تی له وڵاتانی جیهان كردووه و وڵاتانی ئا‌مریكا و مێكزیك چوون به هانایانه‌وه.