ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، هه‌ڵمه‌تێكیان له ژێر ناوی بوژانه‌وه‌ی دارستانه‌كانی ئه‌و شاره به‌ڕێوه برد.
له‌و چالاكییه‌دا، ژنان و پیاوانی ژینگه‌دۆست به‌شداربوون و له ده‌ورووبه‌ری مه‌ریوان نه‌مامی بهڕۆیان چاند. ئاماده‌بووانی ئه‌و چالاكییه ڕایانگه‌یاند: له ساڵی ڕابردوودا زیانی زۆر به دارستان و مێرگه‌كانی كوردستان گه‌یشتووه و ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌وێت سرووشتی جوانی كوردستان بۆ نه‌وه‌كانی داهاتووش به جوانی بمێنێته‌وه، ئه‌بێ بیپارێزین و له جیاتی ئه‌و دره‌ختانه‌ی له‌ناوچوون، چه‌ندین درخه‌تی نوێ بچێنین.