ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌ك له شاخه‌وانانی كورد و به‌لووچ به‌سه‌ر كێوی “قولی زڵێخا” ناسراو به “سه‌ربانی كوردستان” سه‌ركه‌وتن و یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانیان بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژمارەیەک لە شاخەوانانی بەلووچ و کورد لە سەرکەوتنێکی هاوبەشدا بۆ لووتكەی “قولی زڵێخا” (سەربانی کوردستان) وێڕای ناردنی پەیامێک سەبارەت بە یەکگرتوویی و برایەتیی هەموو نەتەوەکانی ئێران، ئەم سەرکەوتنەیان پێشكەش بە یەکێک لە شاخەوانی هاوڕێیان کە لە سەردەمی شۆڕشدا لە کوردستان، قاچی بریندار ببوو کرد.