کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

په‌ره‌سه‌ندنی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی هاووڵاتییان له‌ شاره‌كانی ئێران

ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ شاره‌كانی ئێران سه‌ره‌ڕای میلیتاریزه‌ كردن و جێگر كردنی هه‌زاران كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ نێو شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شارانه‌، شه‌وی چوارشه‌ممه‌ دیسانه‌وه‌ له‌ چوارمه‌حاڵی به‌ختیاری، كۆهگیلویه‌ و بویرئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌ چوو و هاووڵاتییانی دانیشتووی ئوستانی ئیسفه‌هانیش به‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌وه‌ په‌یوه‌ست بوون.

به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هێزی ئینتزامی له‌دوای ڕژانه‌سه‌ر شه‌قامی هاووڵاتییانی شاری ئیسفه‌هان، هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییانه‌ و ژماره‌یه‌كیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای ‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی گازی فرمێسك ڕێژ و به‌كارهێنانی تووندوتیژی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ هاووڵاتییان شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌یان چۆڵ نه‌كرد و له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هێزانه‌‌ دروشمی دژه‌ حكوومه‌تیان وته‌وه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان دۆخی شاره‌كانی كرماشان، كه‌ره‌ج، مه‌شهه‌د، شیراز، ئه‌هواز و چه‌ند شارێكی خوزستان به‌ته‌واوه‌تی میلیتاریزه‌ كراوه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شارانه‌دا بڵاوه‌یان پێ كراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی مافی په‌نابه‌رێتی له‌ له‌نده‌ن

-

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سووریه

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانێك له‌ تاران

-

كوژرانی شارومه‌ندێكی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات

-

گواستنه‌وه‌ی “ڕه‌زا سه‌لمانزاده‌” بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان

-

ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ پاركی لاله‌ی تاران

-