ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمانی سه‌قز به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی خۆڕاگری زاهیدان سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانیان كرد بۆ به‌خشینی خوێن به برینداره‌كانی زاهیدان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موعه‌لیمانی سه‌قزی بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی دڕندانه‌ی كۆماری ئیسلامی مانیان گرت و دروشمه‌كانی “گیان به فیدای خوێندكارانی زاهیدان“، “كوردستان پشتیوانی زاهیدان” و “له سه‌قز تا زاهیدان، سته‌م دژبه ژنان و منداڵان“یان به‌رزكرده‌وه و پاشان له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی ئه‌و شاره خوێنیان به برینداره‌كانی به‌لووچ به‌خشی. شایانی باسه كه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری زاهیدان ٩١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌ده‌یان كه‌سیش به‌سه‌ختی برینداربوون.