کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می نێونه‌ته‌وه‌ی له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران

ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ ٨٨مین كونگره‌ی جیهانی خۆیدا بیانییه‌یه‌كی به‌ سێ زمانی فارسی، كوردی و ئینگلیسی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا كوشتنیمه‌هسا ئه‌مینیو سه‌ركوتی خوێناوی ژنان و پیاوانی ناڕازی ئێرانی به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌دا، كوشتنی گوماناویمه‌هسا ئه‌مینیو سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران، هه‌روه‌ها هێرشی وه‌حشیانه‌ی سپای پاسداران بۆ سه‌ر بنكه‌ی حیزبه‌ ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان كه‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٧٠ كه‌سیان به‌ توندی ئیدانه‌ كرد، ئه‌نجومه‌نی نێونه‌توه‌یی قه‌ڵه‌م هه‌روه‌ها چوار ده‌یه‌ سه‌ركوت، ئه‌شكه‌نجه‌، زیندان و سانسۆڕ و قه‌ده‌غه‌كردنی ئازادییه‌كانی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ به‌ توندی مه‌حكووم كرد و كوشتن و برینداركردنی ده‌یان خۆپێشانده‌ری به‌ جه‌نایه‌ت دژی مروڤایه‌تی ناوبرد.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی تاراوگه‌ دژبه‌ كۆماری ئیسلامی

-

کوژرانی ژنێک به‌ بیانووی شه‌ره‌ف لەلایەن براکەیەوە له‌ مه‌شهه‌د

-

درێژه‌ی دروشم نووسینی ئازادیخوازان بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی

-

ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزان له‌ ڕوودباری جنووب

-

مانگرتنی كامیۆنداران له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

كوشتنی دوو شارومه‌ند له‌لایه‌ن ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌ توركیا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-