ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژی شه‌ممه ٣ی گه‌ڵارێزان شاری “سانتیاگۆ” پێته‌ختی شیلی دوو ڕۆژ به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، شایه‌تی تێكهه‌ڵچوون له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیس بووه.
خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانی “ئیتالیا” كه له یه‌كساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا بووه‌ته كانگای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژه ده‌وڵه‌تی، بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون. به پێی گرته ویدیۆیه بڵاوكراوه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كان به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ماشێنی ئاوپاش به گژ خۆپیشانده‌راندا چوونه‌ته‌وه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م گشتپرسییه، خه‌ڵكی شیلی سه‌رله‌نوێی خوازیاری نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری ئه‌م وڵاته بوون كه له ده‌ورانی زه‌مام داری “ئاگۆستۆ پینۆشێ” داڕشترابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن كه ده‌ستووری ئێستا، به‌ربه‌سته له به‌رامبه‌ر به‌رێوه‌بردنی دادپه‌ره‌وه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له شیلی.