کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

هێرشی هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی سوپای توركیه

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین هێرشێكی به‌ربڵاویان بۆسه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی سوپای توركیا و گرووپه‌ ئیسلامگه‌راكان ئه‌نجامدا و به‌هۆیه‌وه‌ ١٤ سه‌رباز و هێزی میلیشیاكانی سه‌ر به‌ توركیا كوژران و ١٠ سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.

هێزه‌كانیڕزگارییعه‌فرینڕایانگەیاند،هێزەکانیانزنجیرەیەکچالاکییانله‌دژیهێزه‌كانیده‌وڵه‌تیداگیركه‌رىتورکیه‌له‌ناوچه‌كانیئه‌عزاز،باب،عه‌فرینوشێرئاوائەنجامداوە و لە ئەنجامى ئه‌و چالاكییانەدا، ١٤ داگیركه‌ر كوژراون و ١٠ داگیركه‌رى دیکەش برینداربوون. له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ هاتووه‌: ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه‌ تیرۆریسته‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته‌ ماوه‌یه‌كه‌ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌ جیاجیاكانی ڕۆژئاوا چڕتر كردووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان هاووڵاتی ئاواره‌بوون و به‌ ده‌یان كه‌سی مه‌دنیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هێرشه‌كانی ئێمه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی به‌رگری ڕه‌وا له‌ خۆمان و مافه‌كانمان ئه‌نجام دراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتن له‌ خواردنی “وریشه مورادی” و “په‌خشان عه‌زیزی” له‌ زیندانی ئێڤین

-

سووتانی ده‌یان هێكتار له‌ مه‌زرای گه‌نمی جووتیاران له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی مۆكرانی چابه‌هار

-

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی خاش دژبه‌ نه‌بوونی سووته‌مه‌نی

-

به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی لافاو له‌ مه‌شهه‌د

-

گیانله‌ده‌ستدانی كارتونخه‌وێك له نه‌خۆشخانه‌ی چابه‌هار

-