ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی گوندی “تاریمیش“ی سه‌ر به ناوچه‌ی “كۆتوول“ی شارستانی خۆی، به‌ناوی “شه‌هریار سه‌عدوویی” له‌لایه‌ن سێ ئه‌ندامی سپای پاسدارانه‌وه هێرشی كرایه سه‌ر و به‌سه‌ختی برینداربوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سێ ئه‌ندامی سپای پاسدارانی خۆی به‌ناوه‌كانی “ئیبراهیم، بۆرزوو و ئیسماعیل یووسفی” خه‌ڵكی گوندی “بلچۆك” پێشتر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانیان دابوو و پاره‌كانیان لێ زه‌وت ده‌كردن. كاتێك ناسنامه و تاوانه‌كانیان له‌لایه‌ن “شه‌هریار” و براكه‌یه‌وه بۆ ڕای گشتی ئاشكرا كرا، ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ی سپای پاسداران هێرشیان كرده سه‌ر “شه‌هریار” و به‌سه‌ختی برینداریان كرد. شایانی باسه كه ناوبراو ئێستا له به‌شی چاودێری نه‌خۆشخانه‌ی شاری خۆی به‌سته‌ری كراوه.