کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

هێرشی كه‌سانی نه‌ناسراو بۆ سه‌ر شۆفێرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ سنووری په‌رویزخان

ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نوێنەری بازرگانانی گەرمیان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی مانگی گوڵان ڕایگه‌یاند: چەند شۆفێرێکی هەرێمی کوردستان لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لەلایەن چەند کەسێکی نه‌ناسراوه‌وه‌ ھێرشیان کراوه‌ته‌ سەر و به‌سه‌ختی بریندار كراون.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، كۆمه‌ڵێك كه‌سی نه‌ناسراو له‌ سنووری په‌رویزخان به‌ دار و چه‌قۆ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند شۆفێری هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌ختی برینداریان كردوون. به‌ڕێوه‌به‌ری ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و گەرمیان له‌و باره‌وه‌ وتی:  نوسراوی فەرمی دراوەتە سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی لە سلێمانی و به‌رپرسانی نیزامی و ئینتزامی ڕژیم و فه‌رماندارانی شاره‌كانی “قه‌سری شیرین” و “سه‌رپولی زه‌هاو” له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ و داوایان لێكراوه‌ ئه‌منییه‌تی شۆفێرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ و ئه‌بێ ڕێگری له‌ كرده‌وه‌ی هاوشێوه‌ بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دووباره‌ی “خالد مه‌حموودی” له‌ جوانڕۆ

-

له‌سێداره‌دانی مێرمنداڵێك له‌ زیندانی میاندووئاو

-

نیگه‌رانییه‌كان له‌سه‌ر ناڕوونی چاره‌نووسی سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی بۆكان

-

برینداربوونی سێ كه‌س به‌هۆی بۆردوومانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن توركیا

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌ت واحد له‌ تاران

-

مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌ فازی ١٤ پترۆشیمی كه‌نگان

-