کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

هێرشی سپای پاسداران بۆ سه‌ر گوندی خه‌یرئاباد له‌ زه‌هه‌ك

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی خاكه‌لێوه‌، هێزه‌كانی سپای پاسداران هێرشیان كرده‌ سه‌ر دانیشتووانی گوندی خه‌یرئاباد له‌ شارستانی زه‌هه‌ك و هاووڵاتییه‌كیان كوشت و دوو كه‌سی دیكه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی سپای پاسداران پاس گه‌مارۆدانی خانوویه‌ك له‌ گوندی خه‌یرئاباد، ژن و منداڵه‌كانی نێو خانووه‌كه‌یان‌ بردۆته‌ ده‌ره‌وه‌ و ئه‌و ساختمانه‌یان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌. له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، هاووڵاتیه‌ك به‌ ناوی “عه‌یسا به‌راهوویی” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و دوو كه‌سی دیكه‌ بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه‌ ناسناوی یه‌كێكیان بریتیه‌ له‌: “ئیسماعیل گورگیچ” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

-

ئه‌منیه‌تی كردنی كه‌ش و هه‌وای زانكۆكان له‌ ئێران

-

ئیدامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ڕه‌مشك له‌به‌رده‌م مه‌عه‌ده‌نی مسی ناوچه‌كه‌

-

مانگرتنی ١٦ ڕۆژه‌ی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ته‌ورێز

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ١٠٨ چالاكی سیاسی كورد له‌ توركیا

-

په‌ره‌سه‌ندنی ژنكوژی له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له‌ كوردستان و ئێران

-