ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه لە پاوە ژمارەیەک لە مەڕدارەکانی ئەو شارە بەهۆی ئەوەیکە بەخشداری هاوکاریی نەکردوون و کێشەی بۆ دروست کردوون، هێرشیان کردووەتە سەر بەخشداری.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، مەڕدارەکانی تایفەی “ئیمامی” سەرەڕای ئەوەیکە لە لایەن بەخشداریی “باینگان”ەوە بەربەستیان بۆ دروست کراوە, بە زۆرەملێش کۆچیان پێ كراوه. شایانی باسه، بەخشداریی باینگان دەیهەوێت بە زۆرەملێ مەڕدارەکان بۆ ناوچە گەرمسێرییەکانی “کلوور” و “دڕۆڵە” کۆچ پێ بکات. خەڵک بهم هۆیهوه هێرشیان کردووەتە سەر بەخشداریی باینگان و دەرگا و پەنجەرەی ئەو ئیدارەیەی حکوومەتیان شکاندووە. جێگهی ئاماژهیه، دواتر خەڵکی ناڕازیی لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران، ئیدارەی ئیتلاعات و یەگانی تایبەتی پاوە هێرشیان کراوەتە سەریان و ژمارەیەکیان لێ دەستبەسەر کراوه.