کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

هێرشی به‌رینی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣ی مانگی گوڵان، دەوڵەتی تورکیا و گرووپه‌ ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به‌و ده‌وڵه‌ته‌‌، گوندەکانیعەرەبحەسەن،عەونداداتوسەیداله‌ باكووریمنبجیان به‌ چڕی بۆردوومان كرد و هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری عه‌فرین هه‌ڵكه‌وتووه‌ و له‌ژێر كۆنتڕۆڵیاندا نییه‌ زیاتر كردووه‌.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكرات، دەوڵەتی تورکیا و گرووپه‌ جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و ده‌وڵه‌ته، له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌وهناوچەکانیعەزاز،مارعوته‌ل ڕەفعەتلە کانتۆنیشەهبابه‌ چڕی بۆردوومان ده‌كه‌ن و زیانێكی زۆریان به‌ ماڵی هاووڵاتییان گه‌یاندووه‌. هه‌روه‌ها ئه‌رته‌شی توركیا گونده‌كانیمه‌رنازه‌،مالكییه‌وشێورگای له‌ ناوچه‌ی عه‌فرینی كردووه‌ته‌ ئامانجی تۆپباران و هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر قۆربانیانی ئه‌و هێرشانه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

-

ئیدامه‌ی كارزای نا بۆ ئێعدام له‌ كانادا،ئاڵمان و ئۆتریش

-

كۆبوونه‌وه‌ی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ زابۆل

-

ناڕه‌زایه‌تی پێرسۆنێلی زانیاری پزیشكی له‌ چابه‌هار

-

ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی توركیا له‌ عه‌فرین

-

برینداربوونی چوار منداڵ له‌ تۆپبارانی ڕۆژئاوای كوردستان

-