ڕاپۆرته‌كان له باشووری چین باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی هێرشی پیاوێك بۆ سه‌ر خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی، زیاتر له ٤٠ كه‌س برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ڕووداوه له شاری “واژو” له پارێزگای “گوانگشی ژۆنگ” ڕوویداوه. ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی مه‌حه‌للی ڕایانگه‌یاندووه كه هێرشبه‌ره‌كه پێاوێكی ٥٠ ساڵ ته‌مه‌ن و نیگه‌هبانی ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه بووه. شایانی باسه، ناوبراو له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هۆكاری ئه‌م هێرشه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.