کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هۆشداری چاودێری مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا

هۆشداری چاودێری مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ ده‌وڵه‌تی

ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر باكوور و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و له‌ناوبردنی ژێرخانه‌كانی ئابووری، بێهداشتی و خزمه‌تگوزاری هۆشداری تووندی دایه‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان.

له‌ ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ دا هاتووه‌، له‌ ناوچه‌كانی جزیره‌، ڕه‌قه‌ و شه‌هبا زیاتر له‌ ١٥٠ مه‌به‌ست كراوه‌ته‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و زیانێكی زۆر به‌ ژێرخانه‌كانی بێهداشت و ده‌رمان، په‌روه‌رده‌، خزمه‌تگوزاری و وێستگه‌كانی ئاو، كاره‌با و سووته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌. له‌ ناوبردنی ژێرخانه‌كان له‌ ڕۆژئاوای كوردستان ملیۆنان كه‌سی له‌ ئاو، به‌رق، سووته‌مه‌نی و ده‌رمان بێبه‌ش كردووه‌ و ڕژیمی توركیا ئه‌بێ ده‌ست له‌ پێشێلكارییه‌كانی له‌ بواری مافی مرۆڤ دا هه‌ڵبگرێت.