بەڕێوەبەری گشتیی خۆراک لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران دەڵێت: بەهۆی بەرزبوونەوەی زۆری نرخەکانیان، کڕینی شیر و بەرهەمەکانی زۆر کەمبووەتەوە و کەمخواردنی شیر و بەرهەمەکانی دەبێتە هۆی بەدخۆراکی لەنێو منداڵان، پووکانەوەی ئێسک، کورتی باڵا و چەندین نەخۆشی دیکە.
بەپێی راپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، لە یەکەم مانگی هاوینی ئەمساڵدا، نرخی لیترێک شیری قوتووکراو بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو 105% بەرزبووەتەوە. نرخی ماست 134% و پەنیر 137% بەرزبوونەتەوە. ئەوەش کاریگەریی ڕاستهوخۆی لەسەر چینی ههژار و كرێكاری كۆمهڵگا داناوه. بەپێی ئاماری سەندیکای هەرەوەزیی شیرەمەنییەکانی ئێران، رێژەی بەکارهێنانی شیر و بەرهەمەکانی لەو وڵاتە بۆ هەر تاکێک لە ساڵدا لە 120 کیلۆوە بۆ کەمتر لە 50 کیلۆ دابەزیوە، ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی پلانی گەشەپێدانی ئێران، بڕیاربوو خواردنی شیر و بەرهەمەکانی بۆ هەر تاکێک لەو وڵاتە، ساڵانە بگاتە 180 کیلۆگرام.