كارناسانی بواری ئاو هۆشداری دهدهن كه پارێزگای کرماشان چەند ساڵە لەگەڵ کێشەی بێئاوی بەرەوڕوو بووهتهوه و پێشبینی دەکرێت لەهاوینی ئەمساڵدا قەیرانی جیدیی بێئاوی و وشکەساڵی كشتووكاڵی ئهو پارێزگایه لهناو ببات و به هۆی نهبوونی ئاوی خواردنهوه شهڕی ئاو درووست ببێت.
به پێی ڕاپۆرتهكان، زیاتر لە ٤ لەسەدی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئێران له پارێزگای كرماشان بهرههم دێت و جیا لەقەیرانی بێئاوی، بەهۆی سەرمابردوویی ١٠٠ لەسەدی بەرهەمەکانی باخاتی “هەنار” و “هەنجیر” لەناوچەی “کلاش“ی جوانڕۆ لەنێوچوونە. لەنێوچوونی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان وهەڕەشەی قەیرانی بێئاوی لەحاڵێکدایە کەبەرپرسانی ڕێژیمی ئێران هیچ پلانێکیان بۆ ئەو کێشانە نییە و تەنانەت بەهۆی سیاسەتی ناکارامەپەرە بهقەیرانەكان دەدەن.